١٤ تەمووز ٢٠٢١ - ١٢:٠٩
توانی پیتاندنی ئۆرانیۆمی سەدا 90 ەمان هەیە

سەرۆک کۆماری ئیران ڕایگەیاند کە دەتوانین تا سەدا 90 ئۆرانیۆم بپیتێنین

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت بە ئاماژە بە ساڵڕۆژی 23 ی پووشپەڕ ڕۆژی واژۆ کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: ساڵی 94 لە ئاوەها ڕۆژێکدا ڕێککەوتنمان کرد و هەر بۆیە ئەم ڕۆژە وەکوو ڕۆژی گفتوگۆ و هاوکاری ناودێر کرا.

حەسەن ڕۆحانی لە میانەی قسەکانیدا بە وتنی ئەوەی کە پیشەی ناڤۆکی ئێمە هەر سەر جێیەتی، وتی: ئەوان واتا ئەمریکا و بە تایبەتی ترامپ دەیانەویست فردۆ بە تواوەتی دابخرێت. بەڵام ئەوە ڕووی نەدا، ئەویش لەسەر خۆڕاگری گەل بوو چونکوو دانوستان پشتیوانی دەوێت. ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێمە دەتوانێت ئۆرانیۆمی 20 و 60 لەسەد بەرهەم بهێنێت و ئەگەر ڕۆژێک ڕاکتۆرەکانی ئێمە پێویستیان بێت، دەتوانێت 90 لەسەدیش بەرهەم بهێنێت.

342/